2010/3/3
كرداری هاك كردن له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامده‌درێت كه به‌سێرڤه‌ر و كلاینێت كارده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌بێ په‌یوه‌ندی روونادات، كه‌واته هیچ هاك كردنێك به‌بێ په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپیوته‌ری هاككه‌ران و نێچیره‌كان روونادات، جا په‌یوه‌ندییه‌كه له‌رێگای ئینته‌رنێت
ه‌وه بێت، یاخود تۆڕێكی تری ناوخۆیی. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن پشت به‌كرداری په‌یوه‌ندی كردنی راسته‌وخۆ به‌و كه‌سانه ده‌به‌ستن كه مه‌به‌ستییانه، ئه‌مه‌ش له‌رێگای پرۆگرامێك ده‌بێت كه دوو كۆپی هه‌بێت، یه‌كێكی له‌لای خۆیان ده‌هێلنه‌وه و ئه‌وه‌كه‌ی تریشی بۆ كومپیوته‌ری به‌رامبه‌ر ده‌نێرن تا پرۆگرامه‌كانی ناوی بناسێت، دواتر له‌گه‌ڵ داگیرسانی كۆمپیوته‌ری نێچیره‌كه هه‌ڵده‌ستێ به دروستكردنی چه‌ندان خاڵی لاواز (هۆڵ) له كۆمپیوته‌ره‌كه، به‌مجۆره كرداری هاك كردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام هاك كه‌ران چۆن ده‌توانن پرۆگرامه‌كه بنێرنه ناو كۆمپیوته‌ری به‌رامبه‌ر؟
رێگاكان زۆرن به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مانه پیاده ده‌كرێن:
1. له‌رێگای پۆستی ئه‌لیكترۆنی: ئه‌م رێگایه له‌هه‌موو رێگاكانی تر بڵاوتره، كه‌سی هاككه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی نامه‌یه‌ك كه هه‌ڵگری پڕۆگرامه‌كه‌یه، كاتێك كه ده‌گاته كه‌سی به‌رامبه‌ر، سه‌ری سوڕده‌مینێ چونكه زۆرجار به‌تاڵه، یاخود شتی وه‌های تێدا نووسراوه كه واتای گرنگ ببه‌خشن وه‌ك ئامۆژگاری و هه‌واڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر، یاخود پڕۆگرامه‌كه له‌ناو فایل و وێنه‌ی هاوپێچی ئیمه‌یڵكه ده‌دانێت. له‌كاتی داونلۆدكردن یاخود سه‌یف كردنی وێنه یاخو فایله هاوپێچكه، پڕۆگرامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆكرده‌نی كارده‌كات به‌بێ روودانی هیچ گرفت و نیشانه‌یه‌ك.
2. ئه‌و كۆڕگه و سایتانه‌ی كه سه‌ردانیان زۆره: هاككه‌ره‌كان له‌رێگای فایله‌كانی كوكی (cookies) ئه‌م جۆره مۆڵگانه‌ش به‌كارده‌هێنن. بۆ گه‌یاندنی پڕۆگرامه‌كه به كۆمپیوته‌ری نێچیره‌كه، چونكه زۆرجار له فایله‌كانی كوكی ژماره تایبه‌تییه‌كانی ئای‌پی به‌كاربه‌ر سه‌یف ده‌بێت. به‌تایبه‌تیش ناوی به‌كاربه‌ر و پاسۆرد، ئه‌مانه‌ش له‌وكاتانه ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌پرسێت "پاسۆرد بنوسه" و له‌ته‌نیشتیدا چوارگۆشه‌یه‌كی بچووك هه‌یه ناوی "chick box". ئه‌نجام له رێگای ئه‌م جۆره سه‌یڤ كردنه، نوسخه‌ی پڕۆگرامه‌كه ده‌چێته ناو كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌ستنیشانكراو.
3. له‌رێگای په‌یوه‌ندیكردنی كۆمپیوته‌ر به‌ئینته‌رنێت، ئه‌م رێگایه‌ش مه‌ترسیدارترین شێوازه و ناونیشانی به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆمان دڵنیانبین و بزانین مه‌ترسی هاككه‌رانمان له‌سه‌ره، پێویسته جاربه‌جار چاودێری كۆمپیوته‌ره‌كانمان بكه‌ین، ئه‌مكاره‌ش به ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بێت.
كلیك له‌سه‌ر start بكه و پاشان كلیك له‌سه‌ر run له‌ناو ویندۆی ڕه‌ن ئه‌م ده‌سته‌واژه بنووسه و ئۆكه‌ی بكه cmd پاشان په‌نجه‌ره‌ی دۆس ده‌كرێته‌وه و تێیدا ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه یه‌ك یه‌ك ده‌نووسین و ئینته‌رێك ده‌كه‌ین و تاقییان ده‌كه‌ینه‌وه چونكه نووسینی هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه ئه‌نجامی جۆره تێستێكی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان نیشان ده‌دات به‌م شێوه‌یه:
netstat حاڵه‌تی تۆڕه‌كه ده‌بینین و هه‌موو ئه‌و پۆرتاانه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه كراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان.
netstat -a تێیدا ژماره‌ی ئه‌و "IP"یانه و بارودۆخیان ده‌رده‌كه‌وێت كه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه.
netstat -e به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵه‌تی تۆڕه‌كه به‌دیارده‌خات.
netstat -n ژماره‌ی ئه‌و پۆرت و ئایپیانه ده‌رده‌خات كه كراونه‌ته‌وه.
netstat -p ئه‌و پرۆتۆكۆلانه به‌دیارده‌خات كه به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه په‌یوه‌ستن.
netstat -r ئامێری ڕاوته‌ر له تۆڕه‌كه‌ت به‌دیار ده‌خات.
netstat -s حاڵه‌تی تۆڕه‌كه و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندییان كردووه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ناردن و وه‌رگرتنی داتا و قه‌باره‌ی هه‌ڵه‌كان دیاریده‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك بینیتان هه‌نگاوه‌كان زۆرن و كات و ماندووبوونی ده‌وێت، بۆیه زۆر كۆمپانیا چاره‌سه‌ریان داناوه و پرۆگرامی وه‌هایان داڕشتووه له‌جیاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه پرۆگرامه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كاره‌كه یه‌ك له‌و پرۆگرامانه‌ش كه ئه‌و كاره‌مان به‌باشی بۆ ئه‌نجام ده‌دات ده‌توانی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه داونلۆدی بكه‌یت:
freshsoftware.com
ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌بوونی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ر كۆمپیوته‌رێك به‌ئامێره‌كه‌ی تۆ، ده‌توانیت روو له په‌نجه‌ره‌ی Dos بكه‌یت و له‌وێ بنووسیت.
netstat-n ئه‌مه‌ش واتای گه‌ڕان به‌دوای ژماره‌ی ئای پی په‌یوه‌ندیكه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌نجامه‌كه‌شت بۆ ده‌رده‌خات به‌م شێوه‌یه:
Proto Local Address Foreign Address State
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه Foreign Addressـه چونكه به‌م شێوه‌یه ده‌توانین لێكی بده‌ینه‌وه
Foreign Address State
212.123.234.200:8080 Established
واته ئه‌مه ژماره‌ی ئای پی كۆمپانیای ئینته‌رنێت پرۆڤایده‌ره‌كه‌یه 212.123.234.200
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌پاش ژماره ئایپییه‌كه دووخاڵ له‌سه‌ریه‌ك كراوه و ژماره‌یه‌ك له‌پاش دووخاڵه‌كه نووسراوه 8080 كه ئه‌م ژماره‌یه واتای ئه‌و پرۆته كراوه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆیه‌وه تۆ سوودمه‌ندی له وه‌رگرتنی تۆڕه‌كه. بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێم هه‌ركاتێك له‌م حاڵه‌ته‌دا ژماره ئایپییه‌كه‌ت بینی و لێی دڵنیانه‌بوویت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ سه‌یری ژماره‌ی ئه‌و پۆرته كراوه‌یه بكه كه له‌پاش ژماره ئایپییه‌كه نووسراوه چونكه پۆتی 8080 پۆرتی یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانی هاك كردنه و واتای ئه‌وه ده‌به‌خشێت كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به كۆمپیوته‌رێكی تره‌وه و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تر به‌ویستی خۆی ده‌توانێت كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكات. له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆسی نوێكراوه و ئاپده‌یت به‌كاربهێنێت، یاخود پرۆگرامی ئه‌نتی سپای وێری نوێ بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و پاككردنه‌وه‌ی له فایله سیخوریه‌كان به‌كاربهێنێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم باشتر وایه به‌رده‌وام پڕۆگرامی فایه‌رۆل بكه‌یته‌وه و ئه‌كتیڤی بكه‌یت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ن، به‌م جۆره
Start – Control Panel - firewall windows ئینجا كلیك له‌سه‌ر onبكه.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/14
سڵاو ئازیزان
ئه‌مجاره پرۆگرامێکی به‌سودم بۆئاماده کردون
که ده‌توانن له‌ڕێیه‌وه کلیلی ئه‌و تۆره‌ی لاته له‌ڕێی وایه‌ر لێسه‌وه گه‌ر ووشه‌ی نهێنیه‌که‌یت له‌بیر چوه‌وه ئه‌توانی له‌ڕێی ئه‌م پرۆگرامه‌وه به‌ده‌ستی بهێنیته‌وه. هه‌روه ها خۆشم تاقیم کردووه‌ته‌وه‌و
هیچ کێشه‌ی نیه
به‌هیوای سه‌رکه‌وتنتان
http://www.download.com/Wireless-WEP...0559819.html:D
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/14
سلاو فه‌رموو ناوی خؤت بكه جيی ناوی Google ليره دا
http://www.pimpmysearch.com/
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/14
سلاو ئازیزان
به‌رێزان به نووسینی ته‌نها یه‌ک ووشه له سێرچی به‌ناوبانگی گووگل ده‌توانیت زووربه‌ی ئیمه‌لاکانی ئیم ئیس ئین ببینیت و دواییش ئادیان بکه‌یت
له‌ناو گووگل ئه‌م وشه‌یه بنووسه filetype:ctt "msn"
به هیوای سه‌رکه‌وتن
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/14
سڵاو به‌ڕێزان، ئه‌وكاته‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانمان داده‌خه‌ین نازانین چی ڕووده‌دات له‌ناو كۆمپیوته‌ر به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌م ڤیدیۆیه بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین چۆن شه‌ڕ و پێكدادانێك ڕوو ده‌دات كه‌س به‌كه‌س نیه، ههههههه
هه‌روه‌ها ئه‌م ڤیدۆیه‌ش زۆر سوكه فول سكرین كارده‌كات و خێراییه‌كه‌شی زۆر باشه...
لێره‌ش لینكه‌كه‌ی داگره و پێبكه‌نه بزانه كێ ده‌یباته‌وه له شه‌ڕه‌كه
کلیک لێره بکه بۆ بینینی
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/7
من زۆرجار وتوومه پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا به‌جۆرێكه، كه ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌ڕۆژان وه‌كو خه‌یاڵكیش به‌بیرماندا هاتبێت ده‌بێته ڕاستی، ڕه‌نگه ئێوه پێتان سه‌یربێت كه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی خه‌یاڵیش بێت ده‌بێته ڕاستی، به‌ڵام به‌بینینی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێوه‌ش هه‌مان بۆچوونی منتان ده‌بێت و باوه‌ڕتان وایه ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌ڕؤژان به بیر‌و خه‌یاڵی مرۆڤایه‌تیدا هاتبێت دڵنیابن له‌داهاتوو ده‌بێته ڕاستی، ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه باسی لێوه بكه‌م ته‌كنه‌لۆژیای (DAconnect)ـه، كه كورتكراوه‌ی درایڤه‌ر ئه‌سیستانت كۆنێكته و به‌واتای یاریده‌ده‌ری شۆفێر دێت. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه پێكهاتووه له ئامێرێكی ساده‌ی بچووك كه ته‌نها له سێ پارچه پێكهاتووه، به‌ڵام به‌ده‌یه‌ها كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
ته‌كنه‌لۆژیای درایڤه‌ر ئه‌سیستانت كۆنێكت تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل به‌رهه‌م هاتووه و له‌توانایدایه ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدات:
1. بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی چوونت بۆ شوێنێك هه‌ست به‌ته‌نهایی نه‌كه‌یت ده‌توانیت به‌هۆی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌وه هاوده‌م و هاوڕێیه‌ك بۆ خۆت په‌یدا بكه‌یت له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز واته چ كوڕبێت یان كچ بێت.
2. له‌وكاتانه‌ی سه‌فه‌ری ماوه درێژ ده‌كه‌یت له‌وانه‌یه له‌كاتی شۆفێری كردن خه‌و بمان باته‌وه و له‌وانه‌یه توشی كاره‌سات و ڕوداوی هاتوچۆ ببینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌وه هه‌ركات خه‌وت هات ڕاسته‌وخۆ به‌ئاگامان ده‌هێنێته‌وه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵت ده‌دوێت تا به ئاگادێته‌وه.
3. له‌كاتی چوونت بۆ میوانی یان بۆ ئاهه‌نگێك ته‌كنه‌لۆژیای درایڤه‌ر ئه‌سیستانت كۆنێكت هاوكاریمان ده‌كات ناونیشانی نزیكترین شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلمان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات.
4. له كاتی وه‌ستان و پاركینی ئۆتۆمبێله‌كانمان ڕه‌نگه زۆرجار به‌پێویستیمان به ڕێنمایی كه‌سێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی دروست ڕابگرین، یان جاری واهه‌یه ئێمه له‌لای ئۆتۆمبێله‌كه‌مان نین و كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین ئۆتۆمبێلێكی تر به‌هۆی وه‌ستانی هه‌ڵه‌وه خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ماندا، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه ئه‌و دوو گرفته‌ی چاره‌سه‌ر كردووه و به‌باشترین شێوه ڕێنمایمان ده‌كات تاوه‌كو له‌كاتی وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كانمان توشی پێكدادان نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشمان له‌لای ئۆتۆبێله‌كه‌مان نه‌بین به‌هۆی هۆڕن لێدانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانی تر ئاگادار ده‌كاته‌وه تاوه‌كو زیاد له‌ڕاده‌ی پێویست نزیكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌كه‌ون.
5. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ته‌كنه‌لۆژیای درایڤه‌ر ئه‌سیستانت ئه‌وه‌یه، كه چه‌ندین زمانی جیهانی ده‌ازنێ و له‌كاتی پێویستدا ده‌توانی كه‌ڵك له‌و زمانه وه‌ربگریت، بۆ نمونه له‌كاتێكدا كه تووشی پێكدادان ده‌بیت له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه تۆ ئاشنا نین به‌زمانه‌كه‌یان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه له‌بری تۆ دێته قسه‌كردن و وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
6. كاتێك كه‌سێك هه‌وڵی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌دات، ته‌كنه‌لۆژیای درایڤه‌ر ئه‌سیستانت ڕۆڵی پاسه‌وانێك ده‌بینێت و ناهێڵیت ئه‌و كاره ڕوبدات به‌هۆی بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه خۆی ده‌خاته شێوه‌ی مرۆڤێكی خاوه‌ن هێزو بازوو كه له‌و باوه‌ڕدام نه‌ك دز به‌ڵكو ڕه‌نگه خۆشمان لێی بترسین.
7. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه له‌كاتی هه‌ست كردن به ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانمان، به‌هۆی به‌هه‌ڵه فڕێدانی جگه‌ره‌وه ڕاسته‌وخۆ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه.
8. هه‌ركاتێك جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانمان پیسییه‌كی پێوه بێت یان شكابێت و ئێمه ئاگادار نه‌بین ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێییه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه لێی. شایه‌نی باسه نزخی ئه‌م ئامێره ته‌نها 1200$ی ئه‌مركییه
ده‌توانن ئه‌وانه‌ی باسمان كرد له‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه بیبینن
لێره داونلۆدی بكه‌ن
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/7

به‌م دواییانه كۆمپانیای "IBM"ی ئه‌مه‌ریكی خێراترین كۆمپیوته‌ری له جیهان دروست كردووه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانێت ملیاره‌ها كردار له چركه‌یه‌كدا ئه‌نجام بدات، ئه‌و كۆمپیوته‌ره ناوی "ROADRUNNER" تا ئێستا خێراترین كۆمپیوته‌ره له‌جیهاندا كه به‌هۆی بوونی 7000 میمۆری و بۆردێكی كۆنترۆڵ كردن.
ئه‌و ئامێره توانی له‌سنوری "PETAFLOP" به بڕی ملیۆن ملیار كردار له چركه‌یه‌كدا كاره‌كانی ئه‌نجام بدات،
ئه‌و كۆمپیوته‌ره بۆكاری سه‌ربازی په‌ری پێدراوه و له ده‌زگاری وزه‌ی نیشتمانی بۆ هێماكاری فیزیایی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ناوه‌كی له 30 چركه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها له بواری تویژینه‌وه‌كانی ووزه و بۆشایگه‌ردا به‌كارده‌هێنرێت له ساڵی 2009. تێچووی دروست كردنی ئه‌و ئامێره‌ش 700 ملیون دۆلاره و دروستكردنی شه‌ش ساڵی خایاندووه. شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر شه‌ش ملیار كه‌س بۆماوه‌ی 46 ساڵ كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ئاسایی بكه‌ن ده‌كاته كاری یه‌ك رۆژی ئه‌و كۆمپیوته‌ره.
جێی ئاماژه بۆ كردنه ناوی ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ناوی باڵنده‌ی "ROADRUNNER"ه‌وه هاتووه، كه به‌خێراترین باڵنده داده‌نرێت و فلیم كارتۆنێكی تایبه‌ت به‌م باڵنده‌یه‌ش به‌رهه‌م هێنراوه و كه دڵنیام زۆربه‌مان ئه‌و فلیم كارتۆنه‌مان بینیووه.
وێنه‌ی باڵنده‌ی ROADRUNNER و وێنه‌ی فلیم كارتۆنییه‌كه‌ی
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/7

هه‌موو رۆژێك ڤایرۆسه‌كانی كۆمپیوته‌ر بۆ جیهانی ده‌سه‌لمێنن كه چه‌نده زیره‌كن و له نوێبوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی هێرشكردنیاندا چه‌نده به توانان كه تا ئێستا هیچ ماڵپه‌ڕێك لێیان به‌ده‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌كاربردنی باشترین رێگه‌كانی پاراستنیش دا. هه‌ر له چوارچێوه‌ی هێرشه ڤایرۆسیه به‌ربڵاوه‌كانی ناو ئینته‌رنێت، كۆمپانیای McAfee ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه فه‌رهه‌نگێكی نوێی داناوه و ژماره‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه وشه‌ی تێدایه كه لێكۆڵه‌ران پێیان وایه مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسن. ئه‌و كۆمه‌ڵه وشانه گه‌ڕۆك بۆ ناو ماڵپه‌ڕی نوێبووه‌وه ده‌گوازێته‌وه كه پڕه له ڤایرۆس و له‌وانه‌یه به‌كارهێنه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ تووشی گرفت بكا و به‌ده‌ستیانه‌وه بناڵێنێ.
هه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ری خستووه كه وشه‌ی گه‌ڕان هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره كه ئه‌وه‌ی لێی بگه‌ڕێ تووشی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین ڤایرۆس یان به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش ده‌بێ له‌ناو ئامێره‌كه‌ی دا. لێكۆڵینه‌وه‌كه 2600 كلیله وشه‌ی Key Word له‌خۆ گرتووه كه له‌ناو پێنج بزوێنه‌ری گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت دا باون، له‌وانه: Google، Yahoo، AOL . هه‌روه‌ها 413 لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی پێ شیكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای McAfee (دێڤید واڵت)، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ته‌نیا له ساڵی پار گۆڕانێكی نائاسایی له به‌رنامه زیانبه‌خشه‌كان روویداوه. گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه پرۆسه‌كه له سنووری دزه‌كردن چۆته ده‌ره‌وه و بووه‌ته تاوانێكی رێك‌وپێك له رێگه‌ی ئاسمانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه. له‌م دواییه‌شدا بۆ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی تیرۆر گۆڕاوه". له‌وانه‌یه به‌ناوبانگترین جۆریان كه له رێگه‌یانه‌وه به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش بڵاوده‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌بن كه له‌سه‌ر شێوه‌ی (سكرین سه‌یڤه‌ر)ن، له‌گه‌ڵ یارییه به‌خۆڕاییه‌كان و كاركردن له‌ماڵه‌وه و یارییه ئۆڵیمپیه‌كان و گرنكه ڤیدیۆیی و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان و مۆسیقا و هه‌واڵ. هه‌رچی مه‌ترسیدارترین وشه و زاراوه‌كانن كه زیان به گه‌ڕۆك ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وا هه‌ندێكیان لێره ناو دێنین له‌وانه: "وشه‌كانی گۆرانی Lyrics" و "مای سپێس My space" و "داونلۆدكردنی مۆسیقا به‌خۆڕایی Free MP3" و "رێگه‌كانی فێڵكردن له یاری Cheats" و "یاری كارته‌كان Cards". هه‌میشه كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاراستن له ڤایرۆس دره‌نگتر دێن له‌وانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كان و به‌رنامه زیانبه‌خشه‌كان به‌رهه‌م دێنن. له‌م باره‌یه‌وه (دی واڵت) ده‌ڵێ: ئێمه زۆر له‌دواوه‌ی ئه‌وانین.. ئه‌مه راستیه‌كه كه‌س نكووڵی لێ ناكات، چونكه ژێرخانی جیهانی ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی گه‌وره فراوان بووه و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه پارێزراو نین رێژه‌یان ده‌گاته 50%".
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2010/1/7
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ بوونی سایتی ئینته‌رنێت، پێویستی به بوونی (دۆمه‌ین نه‌یم) هه‌یه، جا پێوسته سه‌ره‌تا بزانین دۆمه‌ین نه‌یم چییه؟
دۆمه‌ین نه‌یم وه‌كو په‌نجه مۆر وایه ناوێكی تایبه‌ته به سایته‌كه‌ت كه له هه‌موو دونیا ئه‌و ناوه دووباره نابێته‌وه، ئه‌و دۆمه‌ین نه‌یمه وه‌كو ناونیشانێك وایه بۆ سایته‌كه‌ت كه پێی ده‌ناسرێته‌وه‌و له سایته‌كانی تری دونیا جیای ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت سایته‌كه‌تدا له ئینته‌رنێتدا بكاته‌وه پێوسته ئه‌و ناونیشانه بزانێت وه له شوێنی تایبه‌ت له ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر بینوسێت ئه‌وكات سایته‌كه ده‌كرێته‌وه. له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئینته‌رنێت دۆمه‌ین نه‌یم نه‌بوو به‌ڵكو سایته‌كان له رێگه‌ی IP واتا پرۆتۆكۆڵی ئینته‌رنێت كه ژماره‌ی تایبه‌تن له چه‌ند خانه‌ێك پێكهاتوون ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام دوای زیادبوونی ژماره‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت و بلاوبوونه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناو خه‌ڵكی ئاسایی‌دا، دامه‌زرێنه‌رانی ئینته‌رنێت به پێویستیان زانی كه دمه‌ین نه‌یم دابهێنن و له جیاتی IP چونكه له‌به‌ركردنی و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی IP زه‌حمه‌ته، دۆمه‌ین نه‌یم به‌كاربهێنن بۆ سایته‌كان. ئه‌م دۆمه‌ین نه‌یمانه‌ش هه‌موویان له رێگه‌ی ده‌زگایه‌كه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌درێن كه كاری ته‌نها پێدانی دۆمه‌ین نه‌یمه.
دۆمه‌ین نه‌یم به‌م شێوه‌یه ده‌نوسرێت: www.websitename.com
پێك هاتووه له سێ به‌ش: یه‌كه‌م www كه ئه‌مه‌یان بریتییه له كورتكراوه‌ی (World wide web) به مانای تۆڕی فراوانی جیهانی ئینته‌رنێت دێت، وه دوومیان ناونیشانی سایته‌كه، وه سێیه‌میان پاشگری ناوی سایته‌كه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سایتی گۆگل بكه‌ینه‌وه له ئینته‌رنێت پێویسته به‌م شێوه‌یه بینووسین: www.google.com
پاشگری ناوی سایته‌كان چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه كه هه‌ندێك له بڵاوترینیان له خواره‌وه روون كراوه‌ته‌وه:
• .com كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Commercial)ه به‌مانی بازرگانی. ئه‌م پاشگره له هه‌موو پاشگره‌كانی تر بڵاوتره له ئئینته‌رنێت. به‌كاردێت بۆ سایته‌كانی بازرگانی و كاروباری بیزنس.
• .net كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Network)ه به مانای تۆڕ یاخود رایه‌ڵه دێت. زیاتر به‌كاردێت بۆ ئه‌و سایتانه‌ی كه تایبه‌تن به تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌ك كۆمپانیاكانی پێده‌ری ئینته‌رنێت (ISP)، كۆمپانیاكانی هۆستینگ، وه هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كاروباری ئینته‌رنێت، به‌ڵام زۆرجاریش به‌كار دێت وه‌ك به‌دیلێك بۆ .com له كاتێكدا ئه‌و ناونیشانه‌ی كه كه‌سه‌كه ده‌یه‌وێت گیرابێت.
• .org كورتكراوه‌ی (Organization)ه به مانای رێكخراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كاردێت بۆ رێكخراوه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه بێ قازانجن.
• gov به‌كاردێت بۆ سایته حكومیه‌كان. (هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌نها بۆ سایته حكومیه ئه‌مریكییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت).
بۆیه وڵاتانی تر ناچارن بۆ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان پاشگری وڵاته‌كه‌یان له دوای .gov به‌كاربهێنن وه‌ك: .gov.iq ، .gov.tr ، .gov.it، ... هتد.
• .edu به‌كاردێت بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن. بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پاشگره پێویست به به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتی فه‌رمی ده‌كات بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دام و ده‌زگایه داموده‌زگایه‌كی فێركارییه.
• .biz كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Business) به مانای كار دێت، به‌كاردێت بۆ سایتی بازرگانی و كاری بچووك.
• .tv كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Television)ه به واتای ته‌له‌فزیۆن. به‌كاردێت بۆ سایتی ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
• دۆمه‌ین نه‌یمی وڵاتان كه پێی ده‌وترێت (Country Codes) كه تایبه‌تن به وڵاتانی جیهانو پێكهاتووه له دوو پیت وه‌كو: .iq كۆدی عێراقه، .tr كۆدی توركیایه، .uk كۆدی به‌ریتانیا، ... هتد.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
كۆمپانیای (اتصالات)ی سعودی ئاشكرای كرد كه له ته‌نها 3 ڕۆژی وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا، ڕێژه‌ی ته‌له‌فۆنكردن و ناردنی كورته‌نامه گه‌یشتۆته 3 ملیار، به‌شێویه‌ك 1.8 ملیار بریتی بووه له قسه‌كردن له ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه و 1.2 ملیاریش بریتی بووه له ناردنی كورته‌نامه،
ئه‌مه‌ش هاوڕێك بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه گه‌وره‌یه‌ی قه‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری گواستنه‌وه و گه‌یاندن. هه‌روه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی (اتصالات)ی سعودی به وه‌كاله‌ت دكتۆر (زیاد العتیبی) ڕوونی كرده‌وه كه كۆمپانیاكه‌یان هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی زۆرێك له فراوانكردنی گه‌وره له ناوچه‌كانی مه‌ككه‌ی پیرۆز و شوێنه پیرۆزه‌كان به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان به حاجیانی وه‌رزی ئه‌مساڵ، هه‌روه‌ها تۆڕی مۆبایل له ڕۆژی (ترویة) و ڕۆژی (عرفة) و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه كه له سه‌رجه‌م بۆنه گشتییه‌كانی پێشتردا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م ڕێژه‌یه. هه‌ربه‌پێی قسه‌ی ناوبراو، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 22% زیادیانكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی وه‌رزی حه‌جی ساڵی ڕابردوو، به ڕاده‌یه‌ك ژماره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان له ماوه‌ی ناوبراودا به ڕێژه‌ی 1.8 ملیۆن په‌یوه‌ندی زیادی كردووه، به هه‌مان شێوه ناردنی كورته‌نامه به ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه به به‌راوردی هه‌مان ساڵی ڕابردوو و گه‌یشتۆته ناردنی زیاتر له 1.2 ملیۆن نامه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تۆماری زیاده‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ڕێژه‌ی 12% بووه، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ژماره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌یشتۆته زیاتر له 250 ملیۆن په‌یوه‌ندیی.
aawsat.com
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
تیمی لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكایی، ورده‌كاریه‌كانی سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 8" ی دركاندووه. ئه‌و دركاندنانه روونیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌ته‌مایه له ساڵی 2012 دا بیخاته بازاڕه‌وه، له‌گه‌ڵ (پرۆسێسه‌ره‌كانی 128 بیت)دا رێك ده‌كه‌وێت. (رۆبێرت مۆرگان) كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی مایكرۆسۆفت، له سایتی "لینك ئین"، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یه‌كێكی پسپۆڕ له بواری تۆڕه‌كاندا، ئێستا خه‌ریكی كاركردنه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانێكی پاراستنی ئاست به‌رز بۆ لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی پلانێكی ستراتیجی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه درێژه ده‌كێشن یان ماوه‌كه‌یان مامناوه‌ندیه. (مۆرگان) جه‌ختی كردۆته‌وه كه پڕۆژه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدان، (پرۆسێسه‌ری 128 بیت) له‌خۆده‌گرێت، كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 8" و "ویندۆز 9"دا رێكده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌و به‌رپرسیاره له دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شداره سه‌ره‌كیه‌كان له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پسپۆڕن له پیشه‌سازی دروستكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ری وه‌ك: "ئینتێل" و "ئی ئێم دی" و "ئێچ پی" و " ئای بی ئێم".
به‌پێی پلانه‌كانی مایكرۆسۆفت، ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ر سێ جاران جارێك ڤێرژنێكی نوێی ده‌خاته بازاڕه‌وه و وا بڕیاره كه "ویندۆز 8"، له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2012 دا، بكه‌وێته بازاڕه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه مایكرۆسۆفت به‌ته‌مایه ڤێرژنێكی "ویندۆز 7"، له‌گه‌ڵ هاتنی رۆژی 22ی مانگی ئێستادا، ده‌ربكات كه له‌سه‌ر هه‌ردوو پرۆسێسه‌ره‌كانی "32 بیت" و "64 بیت" دان.
مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ ویندۆز 7 زێده ده‌كات:
كۆمیسیاری ئه‌ورووپایی ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكایی پێشنیازی كردووه بۆ زێده‌كردنی به‌رنامه‌ی (براوسه ر بالوت) بۆ سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز7". ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه رێگه خۆش بكات له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ره ئه‌ورووپاییه‌كانی سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 7"، كه به‌كه‌یفی خۆیان هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌ڵبژێرن. یه‌كێتی ئه‌ورووپا له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا رایگه‌یاندبوو كه مایكرۆسۆفت توانیوویه‌تی ئه‌و یاسایه‌ی كێبڕكێیه‌ی ئه‌ورووپایی ببه‌زێنێ، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی گه‌ڕۆكی ناو ئینته‌رنێتی " ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر" له‌گه‌ڵ سیسته‌می "ویندۆز"دا، ئه‌مه‌ش وای له‌و كۆمپانیایه كردووه كه ناچاربێت رایبگه‌یه‌نێ كه له 11 ی حوزه‌یراندا ڤێرژنێك له "ویندۆز 7" له ئه‌ورووپا دا ده‌رده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی هه‌بێ و ناوی ناوه "ویندۆز 7 ئه‌ی".
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له‌لای یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه پێشوازی لێنه‌كراوه، كه وایكردووه مایكرۆسۆفت ده‌ستی لێهه‌ڵگرێت و " براسه ر بالوت" پێشكه‌ش بكات، كه رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات ئه‌و هه‌ڵده‌ره‌وه‌یه هه‌ڵبژێرن كه خۆیان حه‌زی لێده‌كه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی داونلۆدكردنی "ویندۆز 7". یه‌كێتی ئه‌ورووپا گوتوویه‌تی ده‌رگای ره‌خنه و توانجی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر له به‌یانیه‌وه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی مایكرۆسۆفت، به‌مه‌ش له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی پرۆگرام دانان و دروستكه‌رانی كۆمپیوته‌ر و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش.. ماوه‌ی یه‌ك مانگ داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه مایكرۆسۆفت به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی كه پاڵپشتێكی ته‌كنیكی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی دابینبكات له‌و به‌رنامانه‌ی كه سینگیان فراوانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریكردنی لایه‌نێكی سێیه‌م باشتر بكات و په‌ره‌ی پێبدات.
مایكرۆسۆفت نرخی ویندۆز 7 داده‌به‌زێنێ
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكایی پلان داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له نرخی فرۆشتنی سیسته‌می كارپێكردنی نوێی "ویندۆز 7"، بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی زانكۆ دابه‌زێنێت كه ده‌یانه‌وێ كۆپیه نوێیه‌كه‌ی "ویندۆز 7" بكڕن. مایكرۆسۆفت به‌ته‌مایه ئه‌و دابه‌زاندنه‌ی نرخه‌كانی بۆ "ویندۆز 7" له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌ست پێبكات و ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش. مایكرۆسۆفت بۆ قوتابیانی زانكۆكانی به‌ریتانیایی نرخی (30 پاوه‌ند) ی دیاریكردووه، به‌ڵام نرخی (30 دۆلار)ی بۆ قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكایی داناوه بۆ هه‌مان كۆپی "ویندۆز 7".
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گوتوویه‌تی كه ئه‌و نرخ دابه‌زاندنه بۆ ئه‌و قوتابیانه‌یه كه نایانه‌وێ له‌م ساڵه‌دا ئامێری كۆمپیوته‌ری نوێ بكڕن و ده‌یانه‌وێ سیسته‌می كارپێكردنی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت به‌ته‌مایه هه‌مان دابه‌زاندنی نرخ بۆ "ویندۆز 7" له هه‌ر یه‌كه له كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و كۆریا و مه‌كسیك و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام رێژه‌ی دابه‌زاندنه‌كه له شوێنێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێ.
ویندۆز 7 و ئاڵۆزی پتر
رووپێوێكی نوێ كه كۆمپانیای "سكریپت لۆجیك" ئه‌نجامیداوه، ده‌ری خستووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكان پلان دانانێن بۆ گۆڕانی خێرا له به‌كارهێنانی سیسته‌می كارپێكردنی "ویندۆز 7" كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌شێوه‌ی كۆتایی له دوادوای مانگی ڕابوردوودا ده‌ریبكات. سایتی "سی نێت" روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و رووپێوه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌زار شاره‌زای ته‌كنیكی كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان كراوه، نیشانیداوه كه نزیكه‌ی 60%ی ئه‌وانه ئێستا هیچ پلانێكیان نییه بۆ به‌كارهێنانی سیسته‌می "ویندۆز 7". هه‌ر ئه‌م سایته جه‌ختی كردۆته‌وه كه ته‌نیا سێیه‌كی به‌شداربووان گوتوویانه كه ئه‌وان پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه كه له كۆتایی ساڵی 2010 دا بیكه‌ن. به‌ڵام 5،4% چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا بۆ ئه‌و كۆپیه نوێیه بیگۆڕن. سه‌رباری ئه‌وانه 59% جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌وان هیچ پلانێكیان نیه بۆ به‌كارهێنانی له‌م ساڵه‌دا. ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌دووری نازانێ كه هه‌ندێكیان بۆ ئه‌و سیسته‌مه بیگۆڕن. (نی‌ك كاڤالینسیا) كه به‌رپرسه له پێشكه‌شكردنی سیسته‌می كارپێكردنی ویندۆز له كۆمپانیای "سكریپت لۆجیك"، ده‌ڵێ: ئه‌و رووپێوه ئه‌و كاریگه‌ریه ئابووریه نیشان ده‌دات له‌سه‌ر بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان، به‌تایبه‌تی كه 35%ی به‌شداربووان گوتوویانه، ئه‌وان پاره پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خۆیان له‌و شته نوێیانه دوور بگرن و جارێ كڕینیان دوا بخه‌ن. ئه‌و رووپێوه به‌كورتی نیشانی ده‌دات كه دوو به‌ربه‌ست هه‌ن له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی ویندۆز 7 ی داهاتوو دا. ئه‌وانیش نه‌بوونی كات و ده‌رامه‌ت، چونكه 42%ی ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی رووپێوه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه جه‌ختیان له‌مه كردۆته‌وه.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
ئێستا خه‌ریكه په‌ره به سیسته‌مێكی مۆبایلی زۆر زیره‌ك ده‌درێت، كه ده‌توانێ شوێنی ئه‌و كه‌سانه دیاریبكات ئه‌گه‌ر له شوێنێكی داخراویشدابن. سايتی (لایف ساینس) ی ئه‌مریكایی ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده پره‌نسیپه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌هێزبێت، به‌ڵام بواری كاریگه‌ری ئه‌م ئامێره هێشتا زۆر روون و ئاشكرا نیيه. هه‌ر ئه‌م سايته ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئامێره ناوی (سه‌ڕاوند ساینس) هه‌ڵده‌گرێ و زانیاریه‌كانی له رێگه‌ی كامیرا و ئامێری پێوانی خێرایی و مایكرۆفۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته كۆمپیوته‌رێكی سێرڤه‌ر كه ئه‌ویش جێپه‌نجه‌یه‌ك دروست ده‌كات و شوێنه‌كه ده‌ناسێته‌وه.
(ئه‌یونات كۆنستانداش)، كه ده‌رچووی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ره له زانكۆی (دیووك)، ده‌ڵێ: كاتێك كه زانیاریيه بینراو و بیستراو و جولاوه‌كان تێكه‌ڵده‌كرێن، ده‌توانرێت شوێنپێیه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن له بۆشاییدا دروست بكرێت. جێی ئاماژه‌یه كه (كۆنستانداش) ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی رۆژی هه‌ینی له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆمپیوته‌ر و تۆڕه‌كان له پایته‌ختی چین (بێیجینگ) پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێ جیاوازی له‌نێوان دوو شوێندا بدۆزێته‌وه. واته ده‌توانێ ده‌ست نیشانی شوێنێكی مه‌ی خواردنه‌وه‌ی تاریك و پڕ له هه‌را بكات و له ئه‌پارتمانێكی رووناكتر و ره‌نگ جوانی جیا بكاته‌وه. ئه‌م سايته ده‌ڵێ پڕۆژه‌كه پێویستی به كاری پتر هه‌یه و ئێستا مۆبایله‌كه ناتوانێ ئه‌م كاره بكات ئه‌گه‌ر له‌ناو جانتایه‌كدا بێت و كامیرای تێدا نه‌بێت.
(كۆنستانداش) روونیشی كردۆته‌وه كه: (چوینه 51 شوێنی جیاواز و بینیمان كه ئامێره‌كه زۆر به وردی كار ده‌كات به رێژه‌ی 87% كاتێك كه هه‌موو تواناكانی ده‌كه‌وێته كار). به‌رپرسی ئه‌م پڕۆژه‌یه (رۆمیت رۆی)، كه پرۆفیسۆری یاریده‌ره له ئه‌ندازه‌ی كاره‌با و كۆمپیوته‌ر، ده‌ڵێ: چه‌نده ئامێره‌كه زانیاری پتر كۆ بكاته‌وه و شییان بكاته‌وه ئه‌وه‌نده شوێن په‌نجه‌كه روون و وردتر ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه كه پڕۆژه‌كه له لایه‌ن دامه‌زراوی زانستی نیشتمانی ئه‌مریكیه‌وه پشتوانی لێ ده‌كرێ و كۆمپانیاكانی نۆكیا و فیرایزۆن و مایكرۆسۆفت هاوكاری ده‌كه‌ن.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
سایتی كتب سایتێكی عه‌ره‌بیه و كۆمه‌ڵێك كتێبی زۆر به‌سودی تێدایه به‌تایبه‌ت له بواری كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و پرۆگرامسازی. به سه‌ردانكردنی سود مه‌ند ده‌بیت و كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌هێزت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كلیك لێره بكه بۆ چونه ناو كتێبخانه‌كه
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
به‌ڕێزان ئه‌و سه‌ردێڕه‌ی كه ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌یه به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رسام نه‌بن و بڵێن شتی وا نییه و چۆن ئه‌بێت به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رشێوازێك بمانه‌وێت ده‌توانین ئیمه‌یڵ دروست بكه‌ین؟یه‌ك له خزمه‌تگوازرییه‌كانی سایتی هۆتمه‌یڵ و لایڤ ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی به‌ویستی خۆت و به‌هه‌رناوێك بته‌وێت ئیمه‌یڵ دروست بكه‌یت، كه ڕه‌نگه زۆرێك له ئێمه له‌م خزمه‌تگوزارییه بێ ئاگابین و نه‌مانزانبێت شتی وه‌ها هه‌یه له‌ناو سایتی هۆتمه‌یڵ، بۆیه منیش به‌پێویستم زانی له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به‌ئێوه بناسێنم تاوه‌كو بتوانن ئێوه‌ش كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن
له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوو هاوڕێیه‌كه‌م باسی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی كرد بۆم، منیش سه‌ره‌تا پێم سه‌یربوو خزمه‌تگوزاری له‌و شێوه هه‌بێت زۆر قه‌ناعه‌تم به‌و شته نه‌بوو، به‌ڵام كه خۆم تاقیمكرده‌وه و بینم ڕاسته‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه هه‌یه.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئیمه‌یڵێكی نوێ دروست بكه‌یت، ئیتر ئیمه‌یڵه‌كه به‌هه‌ر شێوازێك بێت ئه‌وه تۆ ده‌توانی دروستی بكه‌یت به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و ئیمه‌یڵه پێشتر كه‌سێك ناوه‌كه‌ی تۆمار نه‌كردبێت، بۆیه كه‌سێكی تر ناتوانێت به‌وناوه ئیمه‌یڵ تۆمار بكات هه‌ر وه‌ك ئه‌و یاسایه‌ی له‌ناو ئیمه‌یڵی كۆمپانیای یاهوو هۆتمه‌یڵ و هه‌موو كۆمپانیاكانی تر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌ی تۆ به‌ویستی خۆت ئه‌توانی دوای ( @ ) هه‌رناوێك یان هه‌رپیتێك بنووسیت ئاساییه، یان هه‌رشتێك به‌ویستی خۆت.
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵێكی نوێ دروست بكه‌یت كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
كلیك لێره بكه بۆ دروستكردنی ئیمه‌یڵێكی نوێ
هه‌نگاوه‌كانی دروست كردنی ئیمه‌یڵه‌كه زۆر ئاسانه‌و هه‌ر وه‌ك دروستكردنی ئیمه‌یڵ وایه له هۆتمه‌یڵ بۆیه پێم وابێت پێویست به‌ڕونكردنه‌وه نه‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك گرفتی هاته پێشت ده‌توانێت له یانه‌ی كوردستان پرسیاربكات.
پاش ئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت دروست كرد، ئیتر زۆر به ئاسانی له‌ناو سایتی هۆتمه‌یڵ یوزه‌رو پاسۆرده‌كه‌ت ئه‌نووسیت بۆ كردنه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت، یان ده‌توانیت له پرۆگرامی ئێم ئێس ئێن بۆ خۆت به‌و ئیمه‌یڵه تازه چات بكه‌یت، ڕه‌نگه هه‌ر هاوڕێیه‌كیشت كه ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌خوێندبێته‌وه به‌و ئیمه‌یڵه سه‌رسام ببێت كه به‌ویستی خۆت دروستت كردووه.
تێبینی: جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م ئیمه‌یڵه نا‌توانیت ئیمه‌یڵی پێ بنێریت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ چاتكردنه زیاتر، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌شی تێدا بوایه و بمانتوانیایه به‌هه‌مان ناو ئیمه‌یڵ بنێریت ئه‌وه ئه‌وكاته ئیمه‌یڵه فه‌رمی و به‌پاره‌كان باویان نه ده‌ماو كه‌س به یه‌ك پولی قه‌ڵب نه‌یده‌ویستن.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
له‌كاتێكدا كه شاره‌زایانی بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی داده‌نێن كه تا ئێستا ناسیوویانه، ڤایرۆسی "نووستوو" ئێستا له‌ناو پتر له هه‌شت ملیۆن ئامێری كۆمپیوته‌ردا بڵاوبۆته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به سیسته‌می ویندۆز كار ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی 2،5 ملیۆن ئامێری كۆمپیوته‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه هاتووه. شاره‌زایان روونیانكردۆته‌وه كه ئه‌م ڤایرۆسه له رێگه‌ی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه یان به‌ناو ئینته‌رنێدا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام خێراتر په‌رش و بڵاوده‌بێت كاتێك كه كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، چونكه لێره به دوای میكانیزمێكدا ده‌گه‌ڕێ بۆ تووشكردنی هیدیكه‌ش.
ئه‌و ڤایرۆسه كه به كرمی (داوناده‌پ ) یان (كۆنفیكه‌ر )یش ناو ده‌برێت، رێگه بۆ ئه‌وانه‌ی دزه ده‌كه‌نه ناو كۆمپیوته‌رانه‌وه خۆشده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری دارایی و تاكه كه‌سیش بدزن. هه‌روه‌ها ئامێری كۆمپیوته‌ری تاكه كه‌سیش ده‌كاته ئامانج و تووشی مه‌ترسی دزه‌كردنه ناویه‌وه‌ی ده‌كات، سه‌رباری چوونه ناو تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه. (میگه‌ر هیپۆنین)ی سه‌رۆكی تۆژه‌ران له كۆمپانیای (ئیف سێكیور ) دا، به‌پێی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ده‌ڵێ: له‌كاتێكدا كه هێشتا ئامانجی ڤایره‌سی كرم زۆر روون نییه به‌ڵام به‌گشتی بریتییه له داڕێژراوێكی بێ وێنه و یه‌كسه‌ر به بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه ده‌توانێ پتر فه‌رمانی دیكه وه‌ربگرێ له‌و كه‌سه‌ی كه به‌ره‌ڵای كردووه. هه‌ر (هیبۆنین) ده‌ڵێ: ئه‌م كرمه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا به مه‌ترسیدارترین داده‌نرێت چونكه جۆری بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی ناوازه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌نده زۆر مه‌ترسیدار نییه له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكات....تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌كی تاكه كه‌سی یان ورده‌كاری تایبه‌ت به كارتی پاره‌دانان (كرێدیت كارت)ی نه‌دزیووه. ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین ناوچه‌یه‌ك كه به‌مه زیانی به‌ركه‌وتبێ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و ئاسیایه. به‌ڵام كه‌م له‌و ئامێره تاكه كه‌سیانه به‌م ڤایره‌سه تووشبوون. میكانیزمی پاراستن له‌و كرمه به‌وه ده‌بێ كه ئامێره‌كه‌ت به‌و (پارچه) دژه‌كاره‌وه نوێ كه‌یته‌وه و به به‌كارهێنانی پاسوێردی درێژ و زه‌حمه‌ت، به‌تایبه‌تیش له‌لای ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له ئامێره‌كان.
ساڵی ژماره پێوانه‌ییه‌كان
پێشتر كۆمپانیای (ئێف سێكیور)ی تایبه‌تمه‌ند له بواری ئاسایشی زانیاریه‌كان رایگه‌یاندبوو كه ساڵی پار 2008 ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه له گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره‌ی ژماره‌ی ڤایرۆسه‌كانی سه‌ر تۆڕی زانیاری نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رنێت). هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه پتر روونیده‌كاته‌وه كه پێوه‌ری ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی تایبه‌ت به‌خۆی نیشانی داوه كه ژماره‌یان ته‌نیا له یه‌ك ساڵدا سێ ئه‌وه‌نده زیادی كردووه. یان راستتر بڵێین ژماره‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوودا كۆبوونه‌ته‌وه به رێژه‌ی 200% له یه‌ك ساڵدا كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه. هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه له راپۆرتی كۆتایی خۆی بۆ ئاسایشی زانیاریه‌كان تا كۆتایی ساڵی 2008جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت ئێستا زۆر بڵاوتربۆته‌وه و له‌پێشتر (پرۆفێشناڵتر) بوونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه پێی وایه نه‌بوونی چاڵاكیه‌كی روون و ئاشكرا له‌لای ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوخۆ و جیهانیه‌وه و دادگایی نه‌كردن و به‌ند نه‌كردنی تاوانبارانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌و گرفتانه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌ریه‌كی ریشه‌یی و ده‌موده‌ست هه‌یه. (مكۆ هایبۆنین)ی به‌رپرسی گه‌ڕانی سه‌ره‌كی له‌و كۆمپانیایه داوا ده‌كات كه ئه‌وه‌ی به (سیاسی ئینته‌رنێت) ناوده‌برێت دابمه‌زرێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ خاڵی بنچینه‌یی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌وانه‌ی ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن رووبه‌ڕووی سزادان ده‌بنه‌وه. به‌مه‌ش ئێمه نامه‌یه‌كی به‌هه‌ڵه بۆ ئه‌و تاوانبارانه ده‌نێرین و پێیان ده‌ڵێن: " ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه ده‌بێ بیگرنه به‌ر بۆ ده‌ستكه‌وتنی دارایی پتر و و هیچ تووشی راوه‌دوونان و سزادانیش نابنه‌وه". ئه‌و كۆمپانیایه به توندی ئاشكرایده‌كات كه چاڵاكی تاوانكاری بۆ ده‌ستكه‌وتی دارایی به پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ده‌مێنێته‌وه بۆ زۆربوونی گه‌وره‌تری هێرشه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت. ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه له‌م رۆژانه ده‌یان بینین باندی تاوانكاری رێكخراو به‌رهه‌میان دێنن و ته‌كنۆلۆجیای زۆر پێشكه‌وتوو و ئاڵۆز به‌كاردێنن. كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی ده‌خاته سه‌ر كه ئه‌مساڵ جیهان زۆربوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه له چاڵاكی تاوانكاری تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی تێكده‌ر كه له دووره‌وه كارده‌كات و به (بووت نێت) ناسراوه. ئه‌و تۆڕه كۆمپیوته‌ریه‌ی كه تووشی ئه‌و به‌رنامانه ده‌بێت پیشه‌سازی ئاسایشی زانیاری تووشی به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی كه چاوه‌ڕوان ناكرێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه و نامه‌كانی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی بێزاركه‌ر (سپام).
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
له‌سایه‌ی ئه‌و ركابه‌ریه تونده‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای گوگڵ و مایكرۆسۆفت، ئه‌وه‌ی دوایی بڕیاری داوه ده‌ركرده‌ی به‌خۆڕایی بۆ به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) بخاته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له ساڵی داهاتوودا. لێكۆڵه‌ران ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌بینن كه ستراتیژیه‌كی نوێیه كه مایكرۆسۆفت په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ پاراستنی یه‌كێك له پڕۆژه هه‌ره به‌قازانجه‌كانی خۆی، ئه‌ویش له رێگه‌ی ركابه‌ری كردنی گوگڵ دا، كه به‌ڕاستی ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت دا گرتووه.
(شیری میكلیش)ی شیكه‌ره‌وه له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان گوتی: مایكرۆسۆفت ناچار بوو كه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی به‌خۆڕایی دابه‌زێنێ وه‌كو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی (گوگڵ دوكس ) كه له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه دابین كراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ مایكرۆسۆفت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گووگڵ دا سه‌ركه‌وێ و به‌رهه‌می باشتر بخاته بازاڕاوه. پێشتر مایكرۆسۆفت له مانگی رابردوودا خزمه‌تگوزاری (بینگ )ی گه‌ڕانی ده‌ركردبوو، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ ركابه‌ری ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی گووگڵ كه زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه. رۆژنامه‌ی (لۆس ئه‌نجڵس تایمز)یش ناوی ئه‌وه‌ی هێنابوو كه مایكرۆسۆفت به له‌توپه‌تكردنی به‌قازانجترین به‌رنامه‌ی خۆی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌وه‌ی كه ده‌ركرده‌كانی خۆی له به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت. چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بایی نزیكه‌ی 9،3 ملیار دۆلاری لێ ده‌فرۆشێت و هه‌ر له‌م ساڵه‌ی 2009 دا گه‌یشته بایی 14،3 ملیار دۆلار. خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه‌تی وه‌ك (مایكرۆسۆفت ئێكسچه‌ینگ ) داهاتی پتریان هه‌یه به‌ڵام به‌شی هه‌ره گه‌وره له به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) ده‌ست ده‌كه‌وێت كه پیاده‌كردنه‌كانی له‌سه‌ر (وێرد) و (ئه‌كسل) ده‌كرێن. (ملیسا وێبسته‌ر)ی شیكار له كۆمپانیای (ئه‌ی دی سی) تایبه‌تمه‌ند له خزمه‌تگوزاری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان گوتوویه‌تی: هێشتنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی مایكرۆسۆفت شتێكی حه‌تمییه، چونكه رووپێوێكی نوێ نیشانی داوه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی نووسراو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا به‌كار دێنن وه‌ك (گووگل دۆكس) به‌رنامه‌ی (مایكرۆسۆفت ئۆفیس)یش به‌كار دێنن. وێبسته‌ر ده‌ڵێ: ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دا به‌كار ده‌هێنرێن هیچ پشكێك له (مایكرۆسۆفت دێسك ئۆفیس) نابه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه ته‌نیا ته‌واوكه‌ر ده‌بن بۆ به‌رنامه‌كه و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێویستی پێیه بچێته ناو ئه‌و گه‌مه‌یه له‌كاتێكدا كه مه‌ترسی كشانه‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌كاربه‌رانی هه‌یه كاتێك كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامرازی نووسینه‌وه رادێن كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دا هه‌ن. (برایه‌نت) له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌ڵێ: ئه‌مه به‌كارهێنه‌ران ده‌یانه‌وێ و ئه‌و به‌كاربه‌رانه پێمان ده‌ڵێن ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و راهێنانانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دا به‌كار بێنن وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی زێده بۆ راهێنانه‌كانی دێسك تۆپ. (برایه‌نت) پلانی مایكرۆسۆفتی بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره له‌و هه‌نگاوه‌دا دیارینه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه نوێیه له‌وانه‌یه رێكلام و ئه‌و خه‌رجیانه بگرێته‌وه وه‌ك هه‌ڵگرتنی فایله گه‌وره‌كانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێ: به‌رهه‌مه به‌خۆڕاییه‌كان هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی تێدا نابێت كه نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 70 و 350 دۆلار دایه. مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌ی (ئۆفیس 2010) ده‌رده‌كات و پلانی وایه له رێگه‌یه‌وه بتوانێ پارچه‌ی ڤیدیۆیی دابه‌زێنێ كه تایبه‌ته به به‌رنامه‌ی (پاوه‌ر پۆینت) و ده‌سكاری وێنه‌ی سه‌ر به‌رنامه‌ی (ۆرد)ی پێبكات كه ئه‌مه له به‌رهه‌مه خۆڕاییه‌كاندا نییه.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
سایتی فلیكه‌ر كه سایتێكی تایبه‌ت به ئه‌پلۆدكردنی وێنه‌كانته‌و دروستكردنی ئه‌لبوم بۆ وێنه‌كان، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه ژماره‌ی وێنه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی گه‌یشتوه‌ته 4 ملیار وێنه. ئه‌مه له چاو فه‌یس بوك زۆرنیه چونكه..

سایتی فه‌یس بوك هه‌تا ئێستا زیاتر له 15 ملیار وێنه‌ی بۆ ئه‌پلۆدكراوه كه ئه‌مه له چاو ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی 300 ملیۆن ئه‌ندامه كارێكی ئاساییه.
بێگومان له‌م ساڵانه‌ی كۆتایدا هه‌ندێك سایتی ئینته‌رنێت دروست بون كه ده‌بیته ئه‌ندام ده‌توانیت وێنه‌و نوسینی خۆتی تێدا بڵاو بكه‌یته‌وه‌و فلیكه‌ریش یه‌كێكه له‌و سایتانه‌ی كه ده‌بیته ئه‌ندام ده‌توانیت ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌ی خۆت له‌وێدا بڵاو بكه‌یته‌وه.
http://www.flickr.com/
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
به‌گوێره‌ی به‌یانێكی كۆمپانیای (كۆمسكۆر) خزمه‌تگوزارییه‌ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكی و سایته‌كانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا، مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو، درێژترین ماوه‌ی به‌كارهێنانیان له‌جیهاندا تۆماركردووه‌و پێش سایتی گۆگل كه‌وتووه، هه‌مان سه‌رچاوه‌ڕایگه‌یاندووه
له ئه‌یلولی ڕابردوو نزیكه‌ی 1.2 ملیار به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه27 كاتژمێرییان له‌به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌سه‌ربردووه، كه‌ده‌كاته22.5 كاتژمێر بۆ یه‌ك كه‌س، ئه‌مه‌شی به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی داناوه. مایكرۆسۆفت ڕێژه‌ی 5.14 % ی له‌كاتی به‌كارهاتوو
نیوه‌ی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی كه‌به‌كارهێنانی گۆگل خایاندوویه‌تی و ده‌گاته2.5 ملیار تۆماركردووه، هه‌روه‌ها كۆمپانیای كۆمسكۆر گوتوویه‌تی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی به‌كارهێنانی سایتی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ساڵی 2008 دا سێ ئه‌وه‌نده‌زیادی كردووه. هه‌روه‌ك هه‌مان سه‌رچاوه‌تێبینی كردووه‌كه‌زۆر به‌كارهێنانی سایته‌كان له‌كیشوه‌رێكه‌وه‌بۆ كیشوه‌رێكی تر ده‌گۆڕێت، مایكرۆسۆفت له‌ئه‌مریكای لاتینی و ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌پێشه‌وه‌دا‌یه، كه‌چی یاهو له‌ئه‌مریكای باكوور له‌پێشه‌وه‌دێت، به‌ڵام له‌ئاسیادا سایتی (تینسنت) كه‌كۆمپانیاكه‌ی له‌وڵاتی چینه‌پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |
2009/12/18
له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی ئینته‌رنێت و گه‌شه‌كردنی ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ره‌كان، گه‌لێك سایتیش په‌یدابوون كه هه‌مان كاری به‌رنامه سێتئه‌پكراوه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن، نموونه‌ی ئه‌مانه‌ش بریتین له سایته‌كانی تایبه‌ت به ته‌حویلكردنی فایله‌كان,بو زانيارى زياترو بينينى
سايته كه كليك له دريزه ى باسه كه بكه
دريژه‌ى باسه‌که
کومينته کان0 |